(ABNA24.com)ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە تاران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار کردووە .
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، نووسینگەی میدیایی فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا باسی لە سەفەری فەیاز بۆ تاران و دیداری لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە.
بە پێی ئەو بەیاننامە، فالح فەیاز و زەریف لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکان و ڕێکاری پەرەسەندنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و هەروەها هەوڵەکان بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، کە بووە هۆی چارەسەری قەیرانەکان، گفتوگۆیان کردووە.
/129